http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

ئەرێ ئەی بە زولف و رووخسار سەنەمی چین ماهتابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەر و غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری! لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، رۆژی سەد جارت فیدا بم

لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلا و رٶڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بوومە ئەفسانەی وڵاتان شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم

تۆ مەلەک و فریشتە و پەری، گوڵدەم و گوڵبەر و دولبەر
لالەڕەنگ و فەڕەنگی چینی، شۆخ و شەنگی، خەتا و بەربەری
نازک و نازەنین و شیرین، ئاوێنە رۆژ، رەنگ ئاگری
لە نێو مەنزەرەی دوودەری خۆشە سەیری مەوجی بەحری
وەرە سەرچاوم عەزیزم، چی دەکەی لە دڵەی کەبابم ؟

ئەو شۆخە بەتای زولفان زنجیری کردم دێوانە
رووحمە، رووحی کێشاوم، رووح نییە لە رووح بێگانە
ئاشکار و دیار و مەخفی، دوور نییە، نەزدیکە، جیرانە
غەرەزم چونکە پەنهانە وەڕەزم لەو جیسم و جانە
مەرەزم مەرگی دەرمانە هەر ئەزم بۆ خۆم حیجابم

عاشق وا دەبێ بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ بڕوا، مەحزوون
پێی هەوای بشکێی پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون
خاکی رێی دولبەری وەبزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕ خوون
سەگەکەی رێبازی لەیلێ وەرە سەر دووچاوی مەجنوون
دونیام ئەو رۆژە لێ روونە خاکی بەر پێی ئاشنابم

رووحەکەم رووی خۆت بنوێنە، تا بەکەی کوشتەی نازت بم،
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فیدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەت نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هاتم قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!

بەزەییت یەر هەبێ یا نەبێ بەندەی باڵاتم، سەد شا بم!
تو خودا دڵم مەشکێنە من کەوا عاشقێکی چا بم
سەرەکەم فیدات عەزیزم وەرە زیز مەبە لەسەر دڵ
سەرە پاییبندی تۆیە، دڵە ماڵی خۆت هەتا بم
بە کەمەندی تۆوە بمرم خۆشترە نە وەک رەها بم

گوتم ئەی شای دڵنەوازان مانگ و رۆژن موشتەری رووت
دڵی چاکی پاک‌بازان پێ بە داوی زولفی جادووت
لە غەمی ویسالی رووی تۆ جگەر و هەناوی من سووت
خۆش بوو ئەو دەمەی گوڵ پشکووت شەکەر دەباری لە یاقووت

لادە لێم وەفایی، دەیگوت تۆ گەدا من شا بۆت نابم

حەزرەتی وەفایی

 





صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**